یسرائیل گاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل جارێکی تر هەڵوێستە توندەکانی خۆی بەرانبەر بە فەلەستین دووپات کردەوە و رای گەیاند سیاسەتی ئیسرائیل زۆر روونە و رێ نادەن دەوڵەتی فەلەستین دابمەزرێت.
ئەو پێداگری کرد کە هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە چیای جەبەلولشێخ لە سنووری سووریا، دەشتی بەقاع لە لبنان و بەرزاییەکانی جۆلان هەن و لە داهاتووشدا هەر لەو شوێنانە دەمێننەوە.
جەبەلوشێخ ئەو ناوچەیەی سووریایە کە لە دوای رووخانی رژێمی ئەسەد کەوتووەتە دەستی ئیسرائیل و کۆمەڵێک بنکەی سەربازی تێدا بنیات ناون.
گاتس لە بەشێکی تری قسەکانیدا گوتی تەواوی تونێلەکانی غەزە لەناودەبەن و چەککردنی حەماس لە زۆنی زەرد لە لایەن سوپای ئیسرائیل و لە زۆنەکانی تری غەزە بە دەستی هێزی نێودەوڵەتی یان سوپای ئیسرائیل دەکرێت.
ئەو هەڵوێستەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەکاتێکدایە کە زۆربەی وڵاتان دامەزراندنی دوو دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل لە تەنیشت یەکتر بە گرنگترین چارەسەریی پرسی فەلەستین دەزانن.













Leave a Reply