دوای ئەوەی هەڵبژاردنی شەشەم خولی پەرلەمانی عێراق لە 11ی ئەم مانگە بەڕێوە چوو و ئەنجامە كۆتاییەكان لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان هاتە راگەیاندن، دەرگەی تانەدان لە ئەنجامەكان كرایەوە 853 تانە تۆمار كران، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن رای گەیاند كە تا ئێستە 428 تانە یەكلا كراونەتەوە.
دوای راگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەكانی دەنگدان لە ماوەی 24 سەعات لە دوای داخستنی ناوەندەكانی دەنگدان، زیاتر لە 100 سكاڵا لەسەر دەنگدانی تایبەت و گشتی تۆمار كران، بەڵام سكاڵای سەوز و زەرد بوون و كاریان لە ئەنجامی دەنگدان نەكرد، دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی دەنگدانیش دەرگەی تانەدان لە ئەنجامەكان بۆ ماوەی سێ رۆژ كرایەوە و 853 تانە وەرگیران، كە كۆمسیۆن رەوانەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنی كردن و خەریكە لەوێ یەكلا دەكرێنەوە.
بەپێی بەیاننامەیەكی كورت، تا ئێستە دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن لە كۆی 853 تانە، 428 تانەی یەكلا كردووەتەوە و ئەوەی ماوە كە 425 تانەیە، لە رۆژانی داهاتوو یەكلا دەكرێنەوە.
بەپێی وادە دەستوورییەكان، دەبێت دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن تانەكان لە ماوەی 10 رۆژ لە دوای رەوانەكردنی لە كۆمسیۆنەوە یەكلا بكاتەوە، ئینجا ئەگەر كێشەیان نەبوو، كۆمسیۆن رەوانەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەكات بۆ پەسندكردنی و ئەویش رەوانەی دادگای باڵای فیدراڵی دەكات.















Leave a Reply